ڕۆژی هه‌ینی ١١ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كۆمه‌ڵێك له كرێكارانی ئوستانی كوردستان له به‌یاننامه‌یه‌كدا داوایان له هاوكاره‌كانیان كرد مانگرتنه‌كانیان به‌رینتر بكه‌ن و به پلانه‌وه ڕووبه‌ڕووی ده‌سه‌ڵاتی سه‌رمایه‌داری كۆماری ئیسلامی ببنه‌وه.
له به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا هاتووه، ئه‌و شته‌ی كرێكارانی كوردستان و به‌لووچستانی هێناوه‌ته سه‌ر شه‌قام، هه‌ژاری، گرانی، ئاواره‌یی و بێ سه‌رپه‌ناهی له سه‌رانسه‌ری ئێرانه كه به‌مه‌به‌ستی دابین كردنی لوقمه‌یه‌ك نان، ناچارن هێزی كاریان به حه‌قده‌ستێكی كەم بفروشن، ئه‌مه جیا له‌و هه‌موو بێ ئیمكاناتییه و نه‌بوونی ئه‌منییه‌تی پیشه‌ییه كه گیانی كرێكارانی خستۆته مه‌ترسیه‌وه. هه‌ر به‌و هۆیه‌وه به‌شێك له كرێكاران ڕوویان كردۆته كارتونخه‌وی، كۆڵبه‌ری و سووختبه‌ری و له دۆخێكی خراپی مه‌عیشه‌تیدا ده‌ژین. له‌م ئاخێزه جه‌ماوه‌رییه‌دا زۆرترین قوربانی له نێو بنه‌ماڵه‌ی كرێكار و هه‌ژاری ئوستانه‌كانی كوردستان و سیستان و به‌لووچستان بووه هه‌ر به‌و هۆیه‌وه داوا له به‌شه‌كانی دیكه‌ی كۆمه‌ڵگای كرێكاری ئێران ده‌كه‌ین به‌رژه‌وه‌ندییه‌كانی چینی كرێكار فیدای هاواره دوور له ڕاستیه‌كه‌ی لایه‌نی سه‌رمایه‌داری نه‌كه‌ن و له مانگرتن و كۆبوونه‌وه‌كانیاندا داخوازییه‌كانی چینی كرێكار وه‌كوو دروشم به‌رز بكه‌نه‌وه. دیاره كه لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی سه‌رمایه‌داریش پشتیوانی له مانگرتنی كرێكاران ده‌كه‌ن به‌ڵام مه‌به‌ستیان به‌ده‌سته‌وه‌گرتنی ده‌سه‌ڵاته، هه‌ر به‌و هۆیه‌وه داوا له هاوكاره‌كانمان ده‌كه‌ین وه‌كوو ساڵی ٥٧ی هه‌تاوی ڕێگه خۆشكه‌ری لایه‌نه‌كانی دیكه‌ی سه‌رمایه‌داری نه‌بین. ئه‌مجاره ئه‌بێت مه‌به‌ستمان له مانگرتن داگیركردنی كارخانه و دامه‌زراندنی ئیداره‌ی شۆرایی و هه‌روه‌ها كونتڕۆڵكردنی پڕۆسه‌ی وه‌به‌رهێنان له‌لایه‌ن كرێكارانه‌وه بێت.