کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

ئه‌گه‌ری ڕوودانی كاره‌ساتی مرۆیی له‌ هێندوستان

ئه‌گه‌ری ڕوودانی كاره‌ساتی مرۆیی

ئه‌گه‌ری ڕوودانی كاره‌ساتی مرۆییڕاپۆرته‌كان باس له‌وه‌ ده‌كه‌ن كه‌ لە وڵاتی هێندوستان بەهۆی شەپۆلێکی فراوانی هەوای پیسەوە کە پایتەختی ئەو وڵاتەی گرتووەتەوە، کارەساتێکی مرۆیی گەورەی لێدەکەوێتەوە.

به‌ پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژه‌ لە پایتەختی هێندوستان، “دێهلی نه‌و” و ناوچەکانی دەوروبەری، باری لەناکاوی تەندرووستی ڕاگەیەندراوە و ژیانی ملیۆنان مرۆڤ، بەهۆی ئەو شەپۆلە لە هەوای پیسەوە کە بەرۆکی ئەو ناوچەیەی گرتووە، گیانیان لە مەترسیدایە. سەرچاوەکان باس لەوە دەکەن، ڕێژەی پیسبوونی هەوای ئەو ناوچەیە بەرزبووەتەوە بۆ ٩٠٠ پلە، لەکاتێکدا لە پلەی ١٥٠ بەسەرەوە ئیتر دەبێتە ناتەندرووست و لە ٥٠٠ پلە زیاتریش دەبێتە هۆی کارەسات. شایانی باسە، ئەو شەپۆلە هەوای پیسە، زۆرترین مەترسییەکانی لەسەر چل ملیۆن هاوڵاتی ئەو وڵاتەیە کە لە چواردەوری شاری دێهلی نه‌و دەژین و بەرپرسانیش ڕێنمایی ئەوەیان پێداون کە لە ماڵەکانیان نەیەنە دەرەوە.