ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی كارخانه‌ی “ئازه‌رئاب”ی ئه‌راك له‌درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانیان له‌ئاست بیلاته‌كلیفی كاری و گوزه‌رانیان، بۆ جارێكی دیكه له به‌رامبه‌ر بینای به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی شیركه‌ت ده‌ستیاندایه كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، كرێكارانی ئازه‌رئاب به‌مه‌به‌ستی گه‌یشتن به خواسته‌كانیان له‌وانه دیاری كردنی سه‌هامی كارخانه و په‌رداختی خێرای حه‌قده‌ستی دواخراوی مانگه‌كانی خه‌رمانان و گه‌لاوێژ، له چوونه‌وه سه‌ر كاره‌كانیان خۆیان ده‌بوێرن. ئه‌م كرێكارانه پێشتریش له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كانیان، خسووسی سازیی شیركه‌ت، دیاری نه‌كرانی بارودۆخی سه‌هامی شیركه‌ت و مۆدیرییه‌ت، كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌بردبوو، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ كه‌س وه‌ڵام ده‌ره‌وه‌یان نه‌بووه. شایانی باسه، شیركه‌تی سه‌نایعی ئازه‌رئاب كه له بواری داهێنان، به‌رهه‌مهێنان و هه‌ڵواسینی جۆره‌كانی بۆیلێر له وه‌زخانه سه‌نعه‌تییه‌كان، مه‌خازنی ته‌حتی فشار، كه‌ره‌سته‌كانی نه‌وت، گاز، پێترۆشیمی، فوولاد، سه‌نایعی قه‌ند، شه‌كر و سیمان چالاكی ده‌كات، له ساڵی ٨٩وه سپێردراوه به كه‌رتی تایبه‌ت و له ئێستادا دابه‌ش كراوه به‌سه‌ر ١٦ هه‌زار و ٤٠٠ سه‌هامدار دا.