به سه‌دان كه‌س له كرێكارانی پارسی جنووبی ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ١٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، به كۆبوونه‌وه له حه‌ساری ئه‌م شیركه‌ته، له‌ئاست بارودۆخی ناله‌باری كاری و ژینگه‌یی كرێكارانی په‌یمانیی ئه‌م ناوچه‌یه، ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی.
كرێكارانی ناڕازیی له‌مباره‌وه ڕایانگه‌یاندووه كه له‌م پڕۆژانه‌دا هیچ ڕێكارێك بۆ باشتربوونی بارودۆخی كرێكاران له‌به‌رچاو نه‌گیراوه و له خراپترین دۆخدا كار ده‌كه‌ن. ده‌شڵێن، سرویسی بێهداشتی و حه‌مامه‌كان له بارودۆخێكی زۆر ناله‌باردان و هه‌روه‌ها سرویسی گواستنه‌وه‌ی كرێكاران زۆر كۆنه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه بۆنی ئاوه‌ڕۆی ئه‌م ناوچه‌یه زۆریان ئازار ده‌دا و كوالێتی غهزاكانیش له ئاستێكی زۆر له خواره‌وه‌یه و سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه، حه‌قده‌سته‌كانیان به تهئخیروه په‌رداخت ده‌كرێت.