ڕۆژی پێنجشه‌ممه ١٠ی مانگی سه‌رماوه‌ز، دوای کۆبوونەوەی پەرستارانی نەخۆشخانەی “خومەینی”، پەرستارانی نەخۆشخانەی “ئەلزەهرا”یش ده‌ستیان له كار كشاوه‌ته‌وه و له حه‌وشه‌ی نه‌خۆشخانه‌كه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ئەو پەرستارانە وەک هاوکارەکانی دیكه‌یان لەنەخۆشخانەکانی وڵات به‌هۆی پێنه‌دانی حه‌قده‌ست، كه‌م بوونی حه‌قده‌ست و جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی بیمارستانه‌كانه‌وه له شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت و به وتنه‌وه‌ی درووشم كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.