کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێران

به‌ڕێوه‌چوونی ڕێوڕه‌سمی گیانبه‌ختكردووان له‌ شاره‌كانی ئێران

ڕۆژی چوارشه‌ممه‌‌‌‌ ٩ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ڕێوڕه‌سمی گیانبه‌ختكردووانی ڕاپه‌ڕینه‌ سه‌راسه‌رییه‌كانی دوێنێ شه‌و له‌ شاره‌كانی “ئه‌نزه‌لی” و “مه‌هاباد” به‌ڕێوه‌چوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “مێهران سه‌ماك” تەمەن ٢٧ ساڵ و خه‌ڵكی شاری ئەنزەلى، كه‌ دوێنێ شەو بە تاوانى سیگناڵ و شادی دەربڕین سه‌باره‌ت به‌ دۆڕاندنی تیمی ئێران، بەهۆی ته‌قه‌ی ڕاستەوخۆى هێزه‌  سه‌ركوتگه‌ره‌کانى کۆمارى ئیسلامی گیانی به‌ختكرد، خه‌ڵكی شاری ئه‌نزه‌لی بۆ ڕێوڕه‌سمی ناشتنی ته‌رمی گیانبه‌ختكردوو له‌ گۆڕستانی ئه‌و شاره‌ به‌وتنه‌وه‌ی درووشم دژبه‌ كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌.     هه‌روه‌ها،خه‌ڵكی شاری مەهاباد بۆ به‌ڕێوه‌بردنی ڕێوڕه‌سمی سێ ڕۆژه‌ی “شۆڕش نیکنام” یەکێک لە گیانبەختکردووانی ڕاپه‌ڕین و بەرخۆدانی خەڵکی ئه‌و شاره‌ له‌ سه‌ر گڵكۆی گیانبه‌ختكردوو كۆبوونه‌وه‌ و درووشمیان دژی كۆماری ئیسلامی وته‌وه‌.

بابەتی پەیوەندیدار

دەستبەسەرکرانی “بەردین جەعفەری” هونەرمەندی خه‌ڵكی گێڵان غه‌رب

-

بانگكرانی “به‌همه‌ن نادری” بۆ لقی یه‌كی دادگای ئینقلابی كرماشان

-

له‌سێداره‌دانی به‌ندكراوێك له ‌زیندانی كرماشان

-

لێدان و ئه‌شكه‌نجه‌ی به‌ندكراوێك له‌ زیندانی نه‌غه‌ده‌

-

ڕێگری ناوه‌نده‌ ئه‌منیه‌تیه‌كان له‌ ئازادی “سامان یاسین”

-

خۆپێشاندانی كوردانی نۆرویژ دژبه‌ سزای ئێعدام

-