
به پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی ئاسۆشیتێدپرێس، خۆپیشانده‌ران له شاری كه‌ربه‌لا له‌درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كانیان هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر كۆنسوولخانه‌ی ئێران له‌مشاره و ئاگریان تێبه‌رداوه.
شایانی باسه، هێزه ئه‌منییه‌كان بۆ بڵاوه‌پێكردن به ناڕازییان ده‌ستیان كردووه به ته‌قه‌ی هه‌وایی. هاوكات هه‌واڵنێریی فه‌ڕانسه ڕایگه‌یاندووه كه ناڕازییان له شاری به‌غدا پێته‌ختی عێراق و باقی ناوچه‌كانی باشووری ئه‌م وڵاته، ڕێگا سه‌ره‌كییه‌كان له‌وانه ڕێگای مه‌دره‌سه و ئیداره ده‌وڵه‌تییه‌كانیان به‌ستووه. ڕاشیگه‌یاندووه كه ناڕازییان له هه‌ندێ له شوێنه‌كانی به‌غدا چوارڕاكانیان به‌ستووه و پێشیان به هاتووچۆی خه‌ڵك گرتووه. هاوكات یه‌كێتیی مۆعه‌لیمان ڕایگه‌یاندووه كه مانگرتنه‌كه‌یان درێژه پێ ده‌ده‌ن. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، یه‌ێكتییه‌كان، ئه‌نجومه‌نه‌كان و ڕێكخراوه سێنفییه‌كان له‌وانه، پزیشكان، ئه‌ندازیاران و پارێزه‌رانی عێراق، بۆ پشتیوانی له خۆپیشاندانه‌كان، مانگرتنیان ڕاگه‌یاندووه.
