کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی مانگرتنی سەراسەری بارهه‌ڵگره‌كان له‌ شاره‌كانی ئێران

درێژه‌ی مانگرتنی سەراسەری بارهه‌ڵگره‌كان له‌ شاره‌كانی ئێران 1

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كامیونداره‌ بارهه‌ڵگره‌كان بۆ چواره‌مین ڕۆژ له‌ زۆربه‌ی شاره‌‌كانی ئێران بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژبه‌ كۆماری ئێسلامی ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كامیونداره‌كان له‌ سنووری باشماخ، له‌ شاری سنه‌، له‌ شاری كامیاران، له‌ شاری کرماشان، له‌ مەرەند، له‌ کاشان، له‌ قەزوین، كرماشان،هه‌مه‌دان، بەندەرعەباس، ئیسفەهان و زۆربه‌ی شاره‌كان له‌ ڕۆژی چواره‌مدا بۆ ده‌ربڕینی ناڕه‌زایه‌تی دژبه‌ كۆماری ئێسلامی و بۆ پاڵپشتی كردن له‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌ سه‌راسه‌رییه‌كانی گه‌لانی ئێران ده‌ستیان له‌ كار كێشایه‌وه‌ و مانیان گرت. شایانی باسه‌ دوێنێ له ئێران رۆژی پەرەستار بووه‌، هەر بۆیەش هاوکات له زۆربەی شارەکانی ئێران پەرەستاران دژبه‌ كۆماری ئیسلامی و بۆ پاڵپشتی كردن له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران مانیان گرت و داواکاری مافه‌ ڕەواکانیان بوون.