ڕۆژی سێشهممه ٨ی مانگی سهرماوهز، ڕێکخراوی مافی مرۆڤی له ئێران ڕایگەیاند، لە سەرەتای خۆپیشاندان و ڕاپهڕینی گهلانی ئێران تائێستا لانیکەم ٤٥٠ هاوڵاتی کوژراون، کە ٦٠یان منداڵ و ٢٩یان ژن بوون.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، لە سەرەتای خۆپیشاندانەکانەوە تائێستا “لانیکەم ٤٥٠ هاووڵاتی کوژراون، کە ٦٠یان منداڵ و ٢٩یان ژنن، ئەم ئامارانەش سنووردارن و تەنیا ئەو حاڵەتانە دەگرێتەوە، کە لێکۆڵەرانی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران بەڵگەیان له سهریان ههیه، وەک بەڵگەنامەی مردن یان ئیفادەی کارمەندانی پزیشکی ڕێکخراوی مافی مرۆڤی ئێران ئەوەشی خستووتەڕوو، کە “کۆماری ئیسلامی بە شاردنەوە و ئاماری ناڕاست، هەوڵی پەردەپۆشکردنی ئەو تاوانانە دەدات، بۆیە ئەنجامدانی لێکۆڵینەوە بە میکانیزمی نێودەوڵەتیی، دۆزینەوەی ڕاستییەکان دوو هێندە دەکات، چونکە لێکۆڵینەوەی نێودەوڵەتیی دەبێت لەسەر بنەمای شاهێدی هاووڵاتیان و هاوکاری ڕێکخراوەکانی مافی مرۆڤ بێت و پێویستی بە هاوکاری کۆماری ئیسلامی نەبێ”.