ڕۆژی سێشه‌ممه ٨ی مانگی سه‌رماوه‌ز، مانگرتنی ٤٠٠٠ كه‌س له كرێكارانی شێركه‌تی “زه‌وب ئاهه‌ن”ی شاری ئیسفه‌هان كه ڕۆژی شه‌ممه ده‌ستی پێكرد هێشتا به‌رده‌وه‌امه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، مانگرتنەکە لە ناڕەزایەتی بەرامبەر بە كه‌م بوونی حه‌قده‌ست و جێبەجێ نەكردنی ئەو بەڵێنانەی كه لەلایەن به‌رپرسانی شێركه‌ته‌كه‌وه دراوه ئەنجامدراوه و کرێکاران ڕۆژانە لە حه‌وشه‌ی شێركه‌ته‌كه کۆدەبنەوە و له شوێنی كاره‌كانیان مانده‌گرن، هه‌روه كرێكاران داواكاری زیادكردنی حه‌قده‌ست تا ئاست حه‌قده‌ستی كرێكارانی شێركه‌ته‌كانی دیكه‌ن و ئه‌م كرێكارانه له ٢٤ و ٢٥ی مانگی ڕابردوویش له شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت، به‌ڵام به دانی به‌ڵێن له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شێركه‌ته‌كه‌وه گه‌ڕانه‌وه شوێنی كاره‌كه‌یان به‌ڵام هیچ یه‌ك له به‌ڵێنه‌كان تا ئێستا جێبه‌جێ نه‌كراوه.