ڕۆژی دووشه‌ممه ٧ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ١٢ كه‌س له شاره‌كانی كوردستان به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “بەختیار سلێمانی”، خەڵکی شاری جوانڕۆ، “هەژار پیرووزی” تەمەن ٢١ ساڵ و خه‌ڵكی شاری مه‌ریوان، “عەلیڕەزا حوسێنی” تەمەن ٢٠ ساڵ و “موحەممەد مێهدی موحەممەدی” تەمەن ١٧ ساڵ خه‌ڵكی شاری ئابدانان، “یوونس ئەسڵ مەرز”، تەمەن ٤٠ ساڵ و خەڵکی شاری ئیلام، “عەلی جەوانمەردی” چالاکی خەڵکی شاری دێولان،”زەینەب باتووتە”، خەڵکی شاری پیرانشار ،”کاوە بەهرامی” خەڵکی شاری سنە، “موحەممەد سوهرابی”، تەمەن ٢٣ ساڵ و خەڵکی ساحێوی سەر بە شاری سەقز، و “مریه‌م وه‌حیدیان”، ڕۆژنامه‌وانی كرێكاری به‌هۆی به‌شداری كردن له ناڕه‌زایه‌تییه سه‌راسه‌رییه‌كان له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامییه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره. شایانی باسه “سیرووس عەباسی” و “ئازاد عەباسی”، لە چالاکانی مەدەنی شاری دێولان کە برای یەکتریشن و لە ڕەوتی ڕاپەڕینی خەڵکدا دەستبەسەرکراون، لەلایەن دەزگای دادی حکومەتەوە سزای ١٢ ساڵ و ٨ مانگ بەندکرانیان بە سەردا سەپا.