ڕۆژی شه‌ممه ٥ی مانگی سه‌رماوه‌ز،بەپێی دوایین ئامار کە لەلایەن چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە ئێران بڵاوکراوەتەوە ژمارەی کوشتنی خۆپیشانده‌ران گەیشتە 448 کەس کە 63 کەسیان منداڵی ژێر ته‌مه‌ن ١٨ ساڵن.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، ژمارەی کوژراوان ڕۆژانە بەهۆی سەرکوتکردن و کوشتنی خۆپیشاندەران له‌لایه‌ن هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی كۆماری ئیسلامیه‌وه زیاد ده‌كات و چالاکوانانی مافی مرۆڤ لە ئێران ڕایانگه‌یاند، پارێزگای سیستان و بەلوچستان تا ئێستا لە ڕاپەڕینە سه‌راسه‌رییه‌كانی گەلانی ئێران‌دا زۆرترین کوژراویان بووه و کۆی گشتی دەستبه‌سه‌رکراوانیش گەیشتووەتە 3 هەزار و 312 کەس و بە بەراورد بە ڕۆژی ڕابردوو 78 کەس زیادی كردووه.