ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، سەندیکای کرێکارانی نه‌ی شەکری هەفت تەپە و لیژنەی هەماهەنگی بۆ دامەزراندنی ڕێکخراوی کرێکاران و گرووهی هاوپەیمانی خانەنشینكراوان، له به‌یاننامه‌ییه‌كی هاوبەشدا ئیدانەی کوشتنی خەڵک لەشارەکانی کوردستان دەکەن و پشتیوانی خۆیان له ڕاپه‌ڕینی سه‌راسه‌ری خه‌ڵكی ئێران ڕاگه‌یاند.
لە به‌شێكی بهیاننامهکەدا هاتووە: “بوونی ژنان و پیاوان لەسەر شەقامەکان نیشانه‌ی ئه‌وه‌یه كه خەڵکی ستەملێکراوی ئێران بڕیاریان داوە خۆڕاگرانه بۆ داواکارییەکانیان به‌رانبه‌ر به كۆماری ئیسلامی بوەستنەوە”و بەیاننامەکە هاوسۆزیی کرێکارانی نه‌ی شەکری هەفت تەپە لەگەڵ خەڵکی کوردستان کە ڕووبەڕووی سەرکوتی خوێناوی كۆماری ئیسلامی دەبنەوە و ئیدانەی ئەو “کوشتن و کۆمەڵکوژییە لەژێر هەر ناونیشانێکدا بێت”ده‌كات. واژۆکارانی بەیاننامەکە جەختیان لەوە کردەوە کە ئه‌م به‌یانیه ئەوان و خەڵکی کوردستان پێکەوە دەبەستێتەوە و ده‌بێت خۆڕاگرانه له به‌رانبه‌ر زۆڵم و سته‌می كۆماری ئیسلامی بوه‌ستینه‌وه.