ڕۆژی هه‌ینی ٤ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شێركه‌تی نیرو موحه‌ڕكه‌ی قه‌زوین به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و په‌یوه‌ست بوون به كرێكارانی مانگرتووی سه‌نعه‌تی ئۆتۆموبیل سازی.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی شێركه‌تی نیرو موحه‌ڕكه‌ی قه‌زوین به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شێركه‌ته‌كه‌وه سه‌ره‌ڕای هه‌ڕه‌شه‌ی هێزه ئه‌منییه‌كان له شوێنی كاره‌كانیان مانیان گرت و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد و په‌یوه‌ست بوون به ناڕه‌زایه‌تییه سهراسورایهكانهوه. شایانی باسه ئه‌مه حهوتهمین مانگرتنی شێركه‌ته په‌یوه‌ندیداره‌كانه به مانگرتنی كرێكارانی سه‌نعه‌تی ئۆتۆموبیلسازیه له ماوه‌ی چه‌ند ڕۆژی ڕابردوودا.