ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، له زۆربه‌ی شاره‌كانی ئێران خه‌ڵك هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی دروشم و گرتنی شه‌قامه‌كان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاره‌كانی “كرماشان”، “ئیلام”، “سنه”، “سه‌قز”، “تاران”،”ته‌برێز”، “ئه‌هواز”، “ئێسفه‌هان”، ” بلووچستان”، “قه‌زوین”، “ڕه‌شت”، “كرمان”،”بنا‌و”، “یه‌زد”،”ئیسلام شار”، “دێهلوران”،”ساری” “ئه‌رده‌بیڵ”، “زه‌نجان”، “نه‌غه‌ده”، “ئه‌ندیمشك”، “جوانڕۆ”،”پاوه”، “ئیزه”، “به‌نده‌ر عه‌باس”،”گیلان”،”خۆمه‌ین”، “ساوه”، “كامیاران”، “مه‌هاباد”، “دیوانده‌ره”، “سه‌رده‌شت”، “ڕه‌وانسه‌ر”، “قوروه”، “بیجاڕ”،”خۆی”،”تكاب”، “مه‌ریوان”، “سه‌رپێڵ زه‌هاو”، “سه‌لاس باواجانی” و زۆرشاری دیكه خه‌ڵك هاتنه سه‌ر شه‌قامه‌كان و به وتنه‌وه‌ی دروشم و گرتنی شه‌قامه‌كان و به‌ره‌نگار بوونه‌وه له‌گه‌ڵ هێزه ئه‌منییه‌كان و گرتنی بنكه‌كانی “به‌سیج” دژبه كۆماری ئیسلامی كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.شایانی باسه بەگوێرەی ڕاپۆرتی گەیشتوو بە تۆڕی میدیایی كۆمه‌ڵه، هەموو ڕێگاکانی چوونە ناو شاری جوانڕۆ لەلایەن هێزە حکومەتییەکان گیراوە و خەڵک تەنیا لە ڕێگەی ڕوانسەر بۆ جوانڕۆوە دەتوانن بچنە ناو شار، کە هەموو ئۆتۆمبێلەکان لەلایەن ئەو هێزانە دەپشکێنرێن.