ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، هاوکات به بانگەوازیی سەرتاسەری حزبه‌كانی ڕۆژهه‌ڵاتی كوردستان ،و دژبه كۆماری ئیسلامی مانگرتنی سه‌راسه‌ری لە زۆربه‌ی شارەكانی ئێران درێژه‌ی هه‌یه.
بەپێی ڕاپۆرته‌كان، بازاڕه‌کان لە چەند ناوچەیەکی شاری “تاران”، “سه‌رده‌شت”، “شیراز”، “مه‌شهه‌د”، “ڕه‌شت” “سنە”، “ئێسفه‌هان”، “تەبرێز”، “سه‌رپێڵ زه‌هاو” “شنۆ”، “مه‌هاباد”، “كرماشان”،ئیلام، “کامیاران”، “جوانڕو”، “ڕوانسه‌ر”،”نه‌غه‌ده”، “مه‌ریوان”،”قۆروه” “دیواندەرە”، “دێهگولان”، “بانە”، “سەقز”، “پیرانشار” و “بۆکان” ، بۆ پاڵپشتی له ڕاپەڕینی شۆڕشی گەلانی ئێران دەستیان بە مانگرتن کرد و سەرەڕای هەڕەشەی دەزگا ئەمنییەکان، دوکانەکانیان داخست.