ڕۆژی پێنجشه‌ممه ٣ی مانگی سه‌رماوه‌ز، كرێكارانی شێركه‌تی “ئەلەمنیۆم” له شاری “لامه‌رد” به‌هۆی كه‌م بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، کرێکارانی شێركه‌تی پیشەسازی ئەلەمنیۆمی جنووب به‌هۆی جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان له‌لایه‌ن به‌رپرسانی شێركه‌ته‌كه و كه‌م بوونی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد. به‌وته‌ی یه‌كێك له كرێكاران، له ١٥ ساڵی ڕابردووه‌وه به‌رپرسانی شێركه‌تی پیشەسازی ئەلەمنیۆمی جنووب به‌ڵێنی جێبه‌جێ كردنی داواكارییه‌كانمان پێ ئه‌ده‌ن به‌ڵام تا ئێستا بۆیان جێبه‌جێ نه‌كراوه.