کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی كرێكارانی خانه‌نشین كراوی نه‌یشه‌كه‌ری حه‌فته‌

تجمع کارگران بازنشسته نیشکر هفت

تجمع کارگران بازنشسته نیشکر هفت

ژماره‌یه‌ك له‌ كرێكارانی خانه‌نشین كراوی دامه‌زراوه‌ی نه‌یشه‌كه‌ری هه‌فت ته‌په‌، ڕۆژی شه‌ممه‌ ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ په‌رداخت نه‌كردنی سه‌نه‌واته‌كانیان له‌ به‌رامبه‌ر نووسینگه‌ی به‌ڕێوه‌به‌رایه‌تیی ئه‌م دامه‌زراوه‌یه‌ كۆبوونه‌وه‌.

ئه‌م كرێكاره‌ خانه‌نشین كراوانه‌ كه‌ ژماره‌یان ٢٠٠ كه‌س ده‌بێت له‌ مانگی سه‌رماوه‌ز و ڕه‌شه‌ممه‌ی پاره‌كه‌وه‌ خانه‌نشین كراون و له‌ئێستادا، په‌یگری حقووق و مه‌زایا دواخراوه‌كانیانن. كرێكارانی ناڕازیی ده‌ڵێن: ئه‌و كه‌سانه‌ی كه‌ له‌ مانگی سه‌رماوه‌زی پاره‌كه‌وه‌ له‌م ناوه‌نده‌ خانه‌نشین كراون، ناتوانن له‌كاتی خۆیدا سه‌نه‌واتی كۆتایی كاریان پێ نه‌دراوه‌.