ڕۆژی شه‌ممه ١١ی خه‌زه‌ڵوه‌ر، ژماره‌یه‌ك له كارمه‌ندانی شاغڵ و خانه‌نشین كراوی ته‌ورێز، له ناڕه‌زایه‌تیی به پێڕانه‌گه‌یشتنی كاربه‌ده‌ستان به خواسته‌كانیان، له به‌رامبه‌ر مۆخابه‌راتی ناوچه‌ی ئازه‌ربایجانی شه‌رقی كۆبوونه‌وه.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕازییان له‌ڕێگه‌ی به‌ده‌سته‌وه گرتنی چه‌ندین پارچه نووسراوه، خوازیاری “به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی ئایین نامه‌ی په‌سه‌ندكراوی ساڵی ٨٩، گۆڕینی قه‌رارداده‌كانیان له كاتییه‌وه بۆ ڕه‌سمی و هه‌روه‌ها به‌كرده‌وه ده‌رهاتنی گه‌ڵاڵه‌ی ڕیزبه‌ندی كاره سه‌خت و زیانباره‌كانن”. به‌شداربووان له‌م كۆبوونه‌وه‌یه‌دا ڕایانگه‌یاندووه كه هه‌تا ئێستا چه‌ندین جار له‌ڕێگه‌ی وتووێژ و ناردنی نامه، خواسته‌كانی خۆیان باس كردووه، به‌ڵام هه‌تا ئێستا هیچ وه‌ڵامێكیان پێ نه‌دراوه‌ته‌وه.