ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، پێرسونێلی ئیداره‌ی سه‌ندووقی خانەنشینی ئێران به‌هۆی كه‌م بوونی حه‌قده‌سته‌كانیانه‌وه كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بە وتەی یەکێک لە خۆپیشاندەران لە دوای ده‌ركردنی بڕیاری زیاد كردنی حه‌قده‌ست، دەبوایە نزیکەی 900 تا 1 ملیۆن تمەن بۆ هه‌ر پێرسونێلێكی ئیداره‌ی سه‌ندووقی خانەنشینی زیاد بكرایهت و بڕیار بوو تا کۆتایی مانگی ڕابردوو جێبەجێ بکرێت، بەڵام نه‌ك حه‌قده‌سته‌كانمان زیادتر نه‌بووه به‌ڵكوو حه‌قده‌ستی كاری ئه‌م مانگه‌مان پێنه‌دراوه و به‌وهۆیه‌وه دوێنێ پێرسونێلی ئیداره‌ی سه‌ندووقی خانەنشینی ئێران كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.