ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢ی مانگی سه‌رماوه‌ز، ٢ هاووڵاتی له شاره‌كانی كوردستان له ئاكامی خۆپیشاندانه‌كانی دوێنێ شه‌و به‌هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “فەرهاد خەسرەوی” خەڵکی شاری کرماشان و نیشته‌جێ شاری سنه، “سه‌عدی شاهڕۆخی” خه‌ڵكی شاری بۆكان،له ئاكامی خۆپیشاندانه‌كانی شاره‌كانیان به‌هۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی گیانیان به‌ختكرد. شایانی باسه لە شارۆچکەی “مووژژ”ی سەر بە شاری کامێران، مێرمنداڵێکی تەمەن ١۶ ساڵ بە ناوی گڕەزا کازمی” لەلایەن هێزەکانی سپای پاسداران تەقەی لێ کراوە و به‌سه‌ختی بریندار بووه. ڕوانه‌ی نەخۆشخانەی “کوسەر”ی شاری سنە كراوه و باری تەندروستی ناجێگیرە. هه‌روه‌ها هاووڵاتییه‌كی تر به‌ناوی “ئه‌یووب عه‌بده” خه‌ڵكی شاری مه‌هاباد، به‌هۆی ئه‌شكه‌نجه كردنی له‌لایه‌ن هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامیه‌وه باری تهنددروستی ناجێگیره و له نه‌خۆشخانه‌ی شاری وه‌رمێ له ژێر چاوه‌دێری پێزێشكی دایه.
