ڕۆژی سێشه‌ممه ١ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، کرێکارانی شێركه‌تی “بەهمەن مۆتۆر” له ناڕه‌زایه‌تی به كه‌م بوونی حه‌قده‌ست و جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان له كاره‌كانیان مانیان گرت حه‌وشه‌ی شێركه‌ته‌كه كۆبوونه‌وه.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان،کرێکارانی شێركه‌تی “بەهمەن مۆتۆر” داوای زیادکردنی حه‌قده‌ست و کەمکردنەوەی کاتژمێری کارکردن و داخستنی شێركه‌ته‌كه له ڕۆژانی پێنجشەممەن، به‌ڵام به‌رپرسانی شێركه‌ته‌كه سه‌رنج ناده‌ن به داواكاری كرێكاران و به‌وهۆیه‌وه ئەو کرێکارانە لە ڕۆژی پێنجشەممەی هەفتەی ڕابردوو و ڕۆژی دووشەممەی ئەم هەفتەیە بۆ دەربڕینی ناڕەزایی بەرامبەر بە جێبەجێ نەبوونی داواکارییەکانیان، کارەکەیان وەستاند و كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.