ڕۆژی دووشهممه ٣٠ی مانگی خهزهڵوهر، بۆ دووەم ڕۆژى لەسەریەک خۆپیشاندانى خوێندکارانى زانکۆ و پەیمانگاکانى سنوورى شاری سلێمانى و شاری هەڵەبجە بە مەبەستى داواکردنى دەرماڵە و کەمکردنەوەى کرێى خوێندنى پارالێل درێژەى هەبوو.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، بڕیاربوو دوێنێ خوێندکارانی زانکۆی سەڵاحەدین و پەیمانگای تەکنیکی لەبەردەم وەزارتی خوێندنی باڵا لە هەولێر كۆببنەوە، بۆ داواکردنی درماڵەکانیان، بەڵام لەترسی خۆپیشاندەران و تەشەنە نەکردنی ناڕەزایەتیەکان لە هەولێر هێزێکی ئەمنی زۆر لەبەردەم وەزارەتی خوێندنی باڵا بڵاوەیان پێکراوە، بۆیە تەنها ژمارەیەکی کەم لە خوێندکاران ئامادەبوون دواتر بە زەبری هێز بڵاوەیان پێکرا و خوێندکاران دەڵێن، تا داواکارییەکانمان جێ بەجێ نەکرێت، بەردەوام دەبین لە بایکۆتکردنى هۆڵەکانى خوێندن.