ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كرێكارانی شێركه‌تی دابه‌شكردنی به‌رق له شاری گیلان به‌رانبه‌ربه جێبه‌جێ نه‌كردنی داواكارییه‌كانیان ونه‌دانی حه‌قده‌سته‌كانیان كۆبوونه‌وه‌ی ناڕه‌زایه‌تییان به‌ڕێوه‌برد.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، بە وتەی نوێنەری خۆپیشاندەران، ماوەی چەند ساڵێکە شۆفێرانی گرێبەست کە ژمارەیان تا 180 کەسە داوایان لەبەرپرسانی شێركه‌تی دابەشکردنی به‌رق کردووە کە حه‌قده‌سته دواخراوه‌كانیان پێ بدرێت، هه‌روه‌ها ئەو کرێکارانە حه‌قده‌سته‌كانیان له ساڵی ڕابردووه‌وه به بڕیاری شورای كار 57٪ زیادی كردووه بەڵام به‌رپرسانی شێركه‌ته‌كه ته‌نها ٢٠٪ حه‌قده‌ستی كرێكاره‌كانیان زیاد كردووه و گرنگی بەداواکاریەکانیان نادەن.