ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٩ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له ئه‌نجامی هێرشه‌كانی فڕۆکە جەنگییەکانی ده‌وڵه‌تی توركیه بۆ سه‌ر ناوچه‌كانی باكوور و ڕۆژهه‌ڵاتی سووریا ١١ هاوڵاتی و پەیامنێرێكی ئاژانسی هاوار نیوز و ١٤ سەربازی حکومەتی سووریا گیانیان لەدەستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له ئه‌نجامی بۆردوومانه‌كانی فڕۆکە جەنگییەکانی دەوڵەتی تورکیه، کە ناوچه‌كانی “دێرک”، “زرگان”، “گرێسپی”، “کۆبانێ” و “شەهبا”ی كرده ئامانج، ١١ هاووڵاتی و پەیامنێرێكی ئاژانسی هاوار نیوز به ناوی ” عیسام عەبدوڵا “گیانیان لەدەستدا و شه‌ش هاووڵاتی و پەیامنێرێكی “ستێرک تیڤی” به‌ناوی “محه‌مه‌د جه‌راد” برینداربوون.
هاوكات له ئه‌نجامی بۆردومانه‌كانی ده‌وڵه‌تی توركیه بۆ سه‌ر خاڵه سه‌ربازییه‌كانی حكومه‌تی سووریه له ناوچه‌كانی “زرگان”، “تلڕه‌فعه‌ت” و “گرێسپی”، ١٤ سەربازی حکومەتی سووریا گیانیان لەدەستداوە و ١٢ سەربازیش برینداربوون.