ڕۆژی چوارشه‌ممه ٢٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، چوار خۆپیشانده‌ر له شاره‌كانی كوردستان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی ڕژیم گیانیان لەدەستدا.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “بورهان کەرەمی”، خەڵکی گوندی “وێزیەر”ی سه‌ر به‌شاری كامیاران، “سالار موجاور” خەڵکی شاری بۆکان، “دانیار پایبه‌ند” خه‌ڵكی شاری سه‌قز و “سامان قادربه‌یگی” خه‌ڵكی شاری بۆكان، شه‌وی ڕابردوو له ڕاپه‌ڕین و خۆڕاگری شاره‌كانیان بەهۆی تەقەی ڕاستەوخۆی هێزە سەرکوتکەرەکانی كۆماری ئیسلامی کوژران و به ده‌یان كه‌سی دیكه‌یش بریندار بوون.
