ڕۆژی چوارشهممه ٢٥ی مانگی خهزهڵوهر، بۆ دووەم ڕۆژى لەسەر یەک بەشێك لە هاوڵاتیانی شارۆچکەى پێنجوێن و دەوروبەرى دژی گرانی نرخی ئەو نەوتەی حكومەت دابەشی دەكات، بەردەوامن لە ئەنجامدانى خۆپیشاندان و ڕێگای مەرزی باشماخیان داخستووە و خێمەیان هەڵداوە.
بهپێی ڕاپۆرتهكان، بۆ دووەم ڕۆژى لەسەریەک هاوڵاتیانی شارۆچکەى پێنجوێن و دەوروبەرى دژی گرانی نرخی ئەو نەوتەی، كە بڕیارە ئەمڕۆ لە ناوچەکەیان دابەشبكرێت درێژەیان بە خۆپیشاندان و نارەزایەتى داوە و دەڵێن، تا داواکانمان جێ بەجێ نەکریت بەردەوام دەبین لە خۆپیشاندان. ههروهها خۆپیشاندەران، ڕێگای پێنجوێن – سلێمانی و مەرزی باشماخیان داخستووە و ڕێگە بە هاوتوچۆی ئۆتۆمبێل نادەن. هاوڵاتیانی شارۆچکەى پێنجوێن لە سنورى شارى سلیمانى، وەرگرتنی بەرمیلێک نەوت بە زیاتر لە ١٠٣ هەزار دینار ڕەتدەكەنەوە و داوادەكەن نرخەكەی كەمبكرێتەوە بۆ ٤٠ هەزار دینار و هەر ماڵێکیش دوو بەرمیلى پێ بدرێت.