به‌پێی هه‌واڵی گه‌یشتوو به كۆڵبه‌رنیووز، شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه سنفییه‌كانی فه‌رهه‌نگیان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٢٢ی مانگی خه‌زڵوه‌ر ڕایگه‌یاندووه كه دۆخی ته‌ندرووستی “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” وته‌بێژی ئه‌و شۆرایه و “مه‌سعوود نیكخواه” ئه‌ندامی كانوونی سنفی موعه‌لیمانی كوردستان- مه‌ریوان له به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین باش نییه.
به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته، “ئه‌سكه‌نده‌ر لوتفی” و “مه‌سعوود نیكخواه” ڕۆژی ١٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ده‌ستبه‌سه‌ر و ڕاگوێزی به‌ندی ٢٠٩ی زیندانی ئێڤین كراون، ئه‌و دوو موعه‌لیمه پێشتر له په‌یوه‌ندییه‌كی ته‌له‌فوونی له‌گه‌ڵ بنه‌ماڵه‌كانیان ڕایانگه‌یاندووه كه ژووری مانه‌وه‌یان بووه‌ته پێنج كه‌سی و هیچ ئیمكاناتێكی ڕیفاهیان بۆ ته‌رخان نه‌كراوه و له دۆخێكی خراپ‌دا ده‌ژین. شۆرای هاوئاهه‌نگی ڕێكخراوه‌كانی سنفی فه‌رهه‌نگیانی ئێران داوا له حكوومه‌ت ده‌كات به زووترین كات ئه‌و دوو چالاكه سنفیه ئازاد بكات.