ئه‌نجومه‌نی قه‌ڵه‌می ئا‌مریكا ڕۆژی هه‌ینی ٢٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، له به‌یاننامه‌یه‌كدا سه‌ركوتی دڕندانه‌ی خۆپێشانده‌ران و گوشار بۆ سه‌ر چالاكانی سیاسی و مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن ڕژیمی ئیسلامیه‌وه به توندی مه‌حكووم كرد.
له‌به‌شێكی ئه‌و به‌یاننامه‌یه‌دا وێڕای ئاماژه‌كردن به كوشتنی “مه‌هسا ئه‌مینی” له‌لایه‌ن پۆلیس و سه‌رهه‌ڵدانی خه‌ڵكی ناڕازی، ده‌ستبه‌سه‌ركرانی ڕۆژنامه‌نووسان و هه‌نه‌رمه‌ندان و چالاكانی مه‌ده‌نی له‌لایه‌ن كۆماری ئیسلامیه‌وه ئیدانه كرا و ڕایگه‌یه‌ندرا كه به‌هۆی سه‌پاندنی سزای نادادپه‌روه‌رانه‌ی زیندان و ئه‌شكه‌نجه له‌لایه‌ن ده‌زگای قه‌زایی ڕژیمه‌وه، گیانی نووسه‌ران له مه‌ترسیدایه.