ئیتحادییه‌ی ئازادی كرێكارانی ئێران به بڵاوكردنه‌وه‌ی په‌یامێك وێڕای پیروزبایی له ئازاد بوونی ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی یه‌كی مانگی ئه‌یار و هه‌فت ته‌په و كرێكارانی ئازه‌رئاب و بنه‌ماڵه‌كانیان، درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ری “ندا ناجی” كه به بێ هیچ دادگایی كردنێك چه‌ندین مانگه له زیندان دا ڕاگیراوه مه‌حكووم كردووه و خوازیاری ئازاد كردنی ناوبراو و ده‌ستبه‌سه‌ر كراوانی هه‌فت ته‌په و سه‌رجه‌م كرێكارانی دیكه‌ی زیندانی بوون.
له‌م په‌یامه‌دا هه‌روه‌ها هاتووه كه، ده‌سدرێژی به‌ربڵاوی دام و ده‌زگاكانی هێرش به مه‌به‌ستی درێژه‌ی چه‌وساندنه‌وه‌ی كرێكاران به خراپترین شێوه له‌م ده‌وره‌دا په‌ره‌ی سه‌ندووه و له‌م ڕۆژانی ڕابردوودا به هێرشی وه‌حشیانه بۆ سه‌ر كرێكارانی مانگرتووی شیركه‌تی ئازه ئابی ئه‌راك، تووندوتیژی خۆیان له دژی كرێكاران به دوای سه‌ركۆتی ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران له هێپكۆ، هه‌فت ته‌په و فولادی ئه‌هواز درێژه‌ی دا. ده‌ستدرێژی به‌ربڵاوی ناوه‌نده‌كانی پشتیوانی له سه‌رمایه‌داران و تاڵانكه‌ران ناتوانێت پێش له خواست و ناڕه‌زایه‌تیی كرێكاران به مه‌به‌ستی ورگرتنی داخوازییه‌كانیان و مافه‌كانیان بگرێت.