کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ عێراق

استمرار تظاهراتهای ضد دولتی در عراق1

استمرار تظاهراتهای ضد دولتی در عراق1

ژماره‌یه‌كی زۆر له‌ خۆپیشانده‌ران له‌ شاری به‌غدا پێته‌ختی عێراق ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌له‌به‌ر چاونه‌گرتنی یاسای قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ هاتنه‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و خۆپیشاندانیان ئه‌نجام دا.

به‌پێی ئه‌م ڕاپۆرته‌، ناڕازییان له‌ چه‌ند ناوچه‌یه‌كی دیكه‌ی شاری به‌غدا هاتوونه‌ته‌ سه‌ر شه‌قامه‌كان و ده‌ستیانداوه‌ته‌ خۆپیشاندان. شایانی باسه‌، له‌ ئه‌نجامی نوێترین تێكهه‌ڵچوونه‌كان له‌ نێوان خۆپیشانده‌ران و هێزه‌ ئه‌منییه‌كان، ژماره‌یه‌ك له‌ ناڕازییان گیانیان له‌ده‌ستداوه‌. ناڕازییان خوازیری چاكسازی بنه‌ڕه‌تی له‌ یاسا و ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌تن، به‌ڵام سه‌رۆك وه‌زیرانی عێراق ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ ده‌ست له‌كار ناكێشێته‌وه‌. هه‌روه‌ها له‌ ئه‌نجامی ته‌قه‌كردنی هێزه‌ ئه‌منییه‌كانی عێراق به‌ره‌و ناڕازییان له‌ كه‌ربه‌لا، لانیكه‌م ٢٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و ٨٦٥ كه‌سی دیكه‌ش برینداربوون. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ له‌ زۆربه‌ی زانكۆه‌كان له‌ شاره‌كانی عێراق له‌وانه‌: ناسرییه‌، كوت، به‌سره‌، به‌غداد، دیاله‌ و دیوانییه‌، مۆعه‌لیمان و خوێندكارانی زانكۆ ده‌وڵه‌تییه‌كان و خسووسییه‌كان به‌ مانگرتنی ١٠ ڕۆژه‌ خوازیاری هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بوون. سه‌ره‌ڕای ئه‌مانه‌، سه‌ندیكاكان، پارێزه‌ران و مۆهه‌ندسانیش به‌ ناڕه‌زایه‌تییه‌كان پێوه‌ست بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، له‌كاتی ده‌ستپێكی ده‌وری تازه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌م وڵاته‌ هه‌تا ئێستا زیاتر له‌ ٢٠٠ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌.