به‌پێی دوایین زانیارییه‌كان، له ڕه‌وتی خۆپێشاندانه‌كانی پاش گیان به‌ختكردنی “نه‌سرین قادری” له‌مه‌ریوان لانیكه‌م ٥٠ كه‌س به ته‌قه‌ی هێزه‌كانی ڕژیم برینداربوون.
ڕۆژی یەکشەممە ١٥ی خەرمانان، خۆپیشاندەرانی مەریوانی بە نیشانەی ناڕەزایەتیی بە کوژرانی “نەسرین قادری” ڕژانە سەر شەقامەکان و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمیان وته‌وه، خۆپیشاندەران بە کردنەوەی ئاگر و داخستنی شەقامەکان، دروشمی “مەرگ بۆ دیکتاتوور”،”ژن، ژیان، ئازادی” و “مەرگ بۆ خامنەیی”یان، به‌رز كرده‌وه و هێزە سەرکوتکەرەکان هێرشیان کردە سەر خۆپیشاندەران و تەقەی ڕاستەوخۆیان لە خۆپیشاندەران کرد و لانیکەم ٥٠ هاووڵاتی بریندار بوون.