کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ شیلی

تداوم اعتراضات در شیلی2

تداوم اعتراضات در شیلی2

به‌ پێی ڕاپۆرتی هه‌واڵنێریی روویتێرز، سه‌ره‌ڕای ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ٨ كه‌س له‌ وه‌زیرانی شیلی، خۆپیشاندانه‌كان ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٧ی خه‌زه‌ڵوه‌ر هه‌روا به‌رده‌وام بوو.

سه‌رۆك كۆماری شیلی به‌دوای وه‌لانانی ٨ كه‌س له‌ ئه‌ندامانی كابینه‌كه‌ی له‌وانه‌، وه‌زیری ناخۆ و دارایی، له‌گه‌ڵ ناڕه‌زایه‌تییه‌كی نوێ به‌ره‌وڕوو بووه‌ته‌وه‌. هاوكات له‌گه‌ڵ ئه‌م گۆڕانكارییانه و سوخه‌نرانی سه‌رۆك كۆماری شیلی، خۆپیشانده‌ران له‌به‌رامبه‌ر كۆشكی سه‌رۆك كۆماری كۆبوونه‌وه‌ و خوازیاری ده‌ست له‌كار كێشانه‌وه‌ی ده‌وڵه‌ت بوون. شایانی باسه‌، هێزه‌ ئه‌منییه‌كان به‌ گازی فرمێسكڕێژ هێرشان كردووه‌ته‌ سه‌ر خۆپیشانده‌ران و بڵاوه‌یان پێكردوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ شیلی به‌دوای چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی قیمه‌تی بلیتی مێترۆ له‌م وڵاته‌ ده‌ستی پێكرد‌، به‌ڵام دواتر ناڕازییان له‌ شه‌قامه‌كان له‌ئاست چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی گوزه‌ران و قووڵبوونه‌وه‌ی كه‌لێنی چینایه‌تی ناڕه‌زایه‌تییان ده‌ربڕی. پێویسته‌ ئاماژه‌ بكرێت كه‌ له‌ ده‌ستپێكی خۆپیشاندانه‌كان له‌ شیلی هه‌تا ئێستا، لانیكه‌م ١٧ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه‌ و زیاتر له‌ ٧ هه‌زار كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.