ڕۆژی سێشه‌ممه ١٠ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، پێرسۆنێلی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وی ساری له ناڕه‌زایه‌تی به جێبه‌جێ نه‌كرانی داخوازییه‌كانیان ده‌ستیان له كار كێشایه‌وه و مانیان گرت.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، كرێكارانی ڕێكخراوی ئاگركوژێنه‌وه‌ی ساری له ئاست كه‌می حه‌قده‌ست و مه‌زایا ناڕازین و ده‌ڵێن: ٨ مانگ به‌سه‌ر بڕیاری ده‌وڵه‌ت بۆ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی ئاستی حه‌قده‌سته‌كانمان تێپه‌ڕ ده‌بێت به‌ڵام به‌رپرسانی شیركه‌ت هیچ هه‌نگاوێكیان بۆ جێبه‌جێكرانی داخوازییه‌كانمان هه‌ڵ نه‌گرتووه و ته‌نانه‌ت شیفتی كارییه‌كانمانیان گۆڕاوه بۆ ٨ ساعه‌ت كار و ٨ ساعه‌ت پشوودان له‌حاڵێكدا پێشتر ٢٤ ساعه‌ت كارمان ده‌كرد و ٤٨ ساعه‌ت پشوومان ده‌دا.