کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كان له‌ توركییه‌

درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كان له‌

درێژه‌ی ده‌ستبه‌سه‌ركردنه‌كان له‌

شەپۆلی دەستگیرکردنی ئەندامانی حیزبە نه‌یاره‌کان لە توركییه‌ لەلایەن کاربەدەستانی ئەو وڵاتەوە هه‌روا به‌رده‌وامه‌ و ئه‌م ده‌ستبه‌سه‌ر كردنانه‌ هاوکاتە لەگەڵ هێرشەکەی توركییه‌ بۆ سه‌ر كوردستانی سوورییه‌.

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، لە سەرەتای مانگی ئۆكتۆبره‌وه‌ هه‌تا ئێستا حەوت سەرۆکی هەڵبژێردراوی شارەوانی سەر بە ئۆپۆزسیۆن دەستگیرکران و دواتر بە تۆمەتی به‌ناو تیرۆر تۆمەتبار کراون. ئه‌مه‌ له‌ كاتێكدایه‌ كه‌ سەرۆک كۆماری توركییه‌ ڕەجەب “تەیێب ئەردۆغان” دیفاعی لە ڕه‌وتی دەستگیرکردنەکان له‌م وڵاته‌ كرده‌وه‌ و هه‌روه‌ها و یەپەگەی به‌ باڵی ڕاستی پەکەکە و به‌هێزێكی تیرۆریست تۆمەتبار کردووه‌. هاوكات سەرۆکی هەدەپە “ئیرتوگرول کورکچو” له‌ به‌رپرچ دانه‌وه‌یه‌ی ئه‌م وته‌یه‌ ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ چۆن ٦ ملیۆن خەڵک له‌ هه‌ڵبژاردنی شاره‌وانییه‌كان دەتوانن دەنگ بە پارتێکی به‌ناو تیرۆریست بدەن؟” ده‌شڵێت، له‌درێژه‌ی سیاسه‌تی سه‌ركوتگه‌رانه‌ی ئاك پارتی به‌ هەزاران لە ئەندامەکانیان و کاربەدەستە ناوخۆییەکان دەستبەسەر کراون و ژماره‌یه‌كی زۆریش به‌ناچار توركییه‌یان جێهێشتووە.