به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، خۆپێشانده‌رێكی خه‌ڵكی زه‌نجان به‌ناوی “نێدا به‌یات” پاش ده‌ستبه‌سه‌ركران به‌سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و ئێستا له نه‌خۆشخانه له دۆخێكی خراپی ته‌ندرووستی دایه.
بپێی زانیارییه‌كان، “نێدا به‌یات” له كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری زه‌نجان چووبۆوه سه‌ر ماشینی پۆلیس و دژبه كۆماری ئیسلامی دروشمی ده‌وته‌وه به‌ڵام پاش ده‌ستبه‌سه‌ركرانی له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه به سه‌ختی ئه‌شكه‌نجه دراوه و ئێستا له نه‌خۆشخانه‌ی زه‌نجان له‌ژێر چاودێری چڕی پزیشكی دایه و ناوه‌نده ئه‌منییه‌كانی ڕژیم ده‌یانه‌وێت بیگوازنه‌وه بۆ زیندان و بنه‌ماڵه‌كه‌ی داوای یارمه‌تی له خه‌ڵك ده‌كه‌ن و ده‌ڵێن: گیانی كچه‌كه‌یان له مه‌ترسی دایه.