به پێی ڕاپۆرته‌كان، ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر، كۆمه‌ڵێك له كرێكاران و كارمه‌ندان ئیداره‌ی ئابفای به‌نده‌ری ماهشههر له ناڕه‌زایه‌تیی به په‌رداخت نه‌كردنی چه‌ندین مانگ له حه‌قده‌ست و مه‌زایا دواخراوه‌كانیان له به‌رامبه‌ر بینای ئه‌م ئیداره‌یه كۆبوونه‌وه.
به وته‌ی ناڕازییان چوار مانگه به‌رپرسانی ئه‌م ئیداره‌یه به بیانووی جۆراوجۆر له‌وانه نه‌بوونی پاره، له په‌رداخت كردنی بڕی ٤ مانگ حه‌قده‌ستی دواخراوی كارمه‌ندان و كرێكاران خۆدهبۆیرن. هه‌روه‌ها ده‌شڵێن، سه‌ره‌ڕای په‌رداخت نه‌كردنی حه‌قده‌سته‌كان، ٤ مانگه حه‌قی بیمه‌ی كارمه‌ندان و كرێكارانی ره‌سمی و ٨ مانگ كرێكارانی په‌یمانی په‌رداخت نه‌كراوه.