ناڕازییانی لۆبنانی ڕۆژێك به دوای دروست كردنی زه‌نجیره‌ی ئێنسانی ١٧٠ كیلومتری له باكوور تا باشووری ئه‌م وڵاته، ڕۆژی دووشه‌ممه ٦ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر جارێكی دیكه به به‌شداری له شه‌قامه‌كانی شاری به‌یروت و هه‌روه‌ها دانانی ماشیینهكانیان، ڕێگای هاتووچۆیان داخست.
به پێی ئه‌م ڕاپۆرته، ناڕه‌زایه‌تییه‌كان خه‌ڵكی لۆبنان به ١٢هه‌مین ڕۆژی خۆی گه‌یشتووه و خۆپیشانده‌ران هه‌روه‌ها به هاتنه‌سه‌ر شه‌قامه‌كان، و له ناڕه‌زایه‌تیی به گه‌نده‌ڵی ده‌وڵه‌ت له ئاست سیسته‌می ئابووری ئه‌م وڵاته خوازیاری گوڕینی بارودۆخی لۆبنان بوون.