به پێی ڕاپۆرته‌كان، ده‌یان هه‌زار كه‌س له خه‌ڵكی ناڕازیی لۆبنان ڕۆژی یه‌كشه‌ممه ٥ی مانگی خه‌زه‌ڵوه‌ر له كارێكی سه‌مبولیك دا، زه‌نجیره‌یه‌كی ئێسناینان پێكهێناوه.
درێژای ئه‌م زه‌نجیره ئێنسانییه كه له باكوور تا باشوور له زۆربه‌ی له شاره‌كانی لۆبنان، له‌وانه شاری به‌یروت درێژه هه‌بووه به ١٧٠ كیلومتر گه‌یشتووه. ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له لۆبنان كه له ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر له ناڕه‌زایه‌تیی به هه‌وڵی ده‌وڵه‌ت به مه‌به‌ستی وه‌رگرتنی مالیات له هێڵی ئینترنت ده‌ستی پێكرد و سه‌ره‌ڕای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی ئه‌م گڵاڵه‌یه له لایه‌ن ده‌وڵه‌ت، هێشتا درێژه‌ی هه‌یه و ناڕازییان خوازیاری گوڕینی ده‌وڵه‌ت و چوونه‌ده‌ره‌وه سیاسه‌تمه‌دارانی ناسروا بوون.