کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

درێژه‌ی ناڕه‌زایه‌تییه‌كان له‌ هۆنگ كۆنگ

تداوم اعتراضات در هنگ کنگ

تداوم اعتراضات در هنگ کنگ

به‌ پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌ درێژه‌ی خۆپیشاندانه‌كان له‌ هۆنگ كۆنگ ڕۆژی یه‌كشه‌ممه‌ ٥ی خه‌زه‌ڵوه‌ر پۆلیسی ئه‌م وڵاته‌ به‌مه‌به‌ستی بڵاوه‌پێكردن به‌ ناڕازییان، له‌ گازی فرمێسكڕێژ كه‌ڵكی وه‌رگرتووه‌.

هاوكات هه‌واڵنێریی ڕوویتێرز ڕایگه‌یاندووه‌ كه‌ له‌ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانانه‌ چه‌ندین كه‌س له‌ لایه‌ن هێزه‌كانی پۆلیسه‌وه‌ ده‌ستبه‌سه‌ر كراون و هه‌روه‌ها پۆلیس له‌ گازی فرمێسكرێژ بۆ بڵاوه‌پێكردن به‌ خۆپیشانده‌ران كه‌ڵكی وه‌رگرتووه‌. جێگه‌ی ئاماژه‌یه‌، خۆپیشاندانه‌كان له‌ هۆنگ كۆنگ له‌ مانگی ڕابردووه‌وه‌ له‌ ناڕه‌زایه‌تیی به‌ گه‌ڵاڵه‌ی ڕاده‌ست كردنه‌وه‌ی تاوانباران به‌ ده‌وڵه‌تی چین ده‌ستی پێكردووه‌ و هه‌تا دێت ڕۆژ له‌گه‌ڵ ڕۆژ زیاتر په‌ره‌ده‌ستێنێت. شایانی باسه‌، ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییانه‌ له‌حاڵێكدا هه‌روا درێژه‌ی هه‌یه‌ كه‌ ده‌وڵه‌تی هۆنگ كۆنگ ڕۆژی چوارشه‌ممه‌ یه‌كی خه‌زه‌ڵوه‌ر به‌ شێوه‌ی ڕه‌سمی ئه‌م گه‌ڵاڵه‌یه‌ هه‌ڵوه‌شانده‌وه‌.