کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
كوردستانهه‌واڵه‌کان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ كاسبكار وداخستنی دووكانه‌كه‌یان له‌ كرماشان

ده‌ستبه‌سه‌ركردنی سێ كاسبكار وداخستنی دووكانه‌كه‌یان له‌ كرماشان

شیرینی فرۆشییەک لە شاری کرماشان بە هۆکاری ئەوەی کە لە ڕەوتی مانگرتنەکانی کوردستان و ئێراندا بەشداری کردووە، لەلایەن هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامییەوە داخراوە و سێ کەس بە ناوەکانیخالید قوبادی،شاهین قوبادیومێهرداد چەنگیزیدەستبەسەر کراون.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، هێزە سەرکوتکەرەکانی کۆماری ئیسلامی، سەرلەئێوارەی ڕۆژی هەینی، ٢٩ی مانگی ڕەزبەر، دووکانی شیرینی فرۆشییتابانلە جووتسایدیوەحده‌تی شاری کرماشانیان داخستووە وخالید قوبادی، خەڵکی شاری کامیاران و دانیشتووی کرماشان، کوڕی ناوبراو بە ناویشاهین قوبادیو هەروەهامێهرداد چەنگیزیفرۆشیاری دووکانەکە، لەلایەن هێزە ئه‌منییه‌كانه‌وه‌ دەستبەسەر و بۆ شوێنێکی نادیار ڕاگوێزراون.