له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا 24 هاووڵاتی دیكه له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ركراون و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له‌شاری تاران “ئارشام نادری گورجی” خوێندكاری زانكۆی عه‌لامه‌ی ته‌باته‌بایی، له شاری ئابدانانی ئیلام “ئه‌حمه‌د عه‌لیزاده” چالاكی سنفی موعه‌لیمان، “حه‌مید بووچانی“، “سه‌عید ڕه‌حمه‌ت” و “كورۆش ڕه‌حمه‌تی” و “ڕه‌زا مورادخانی” و “حسێن لاله‌زاری“، له شاری گه‌چساران “كه‌ره‌م سوله‌یمانی” هونه‌رمه‌ند و شاعیر، له‌شاری ڕه‌شت لاوێكی ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ به‌ناوی “سوهه‌یل خوشدل“، له شاری دێولان چالاكێكی مه‌ده‌نی به‌ناوی “سیرووس عه‌باسی” و هاووڵاتییه‌ك به‌ناوی “مازیار محه‌ممه‌دی“، له شاری ئه‌یوانی غه‌رب “بێهرۆز یاسه‌می” شاعیر و هونه‌رمه‌ند، له پیرانشار “سیامه‌ند عه‌زیزی“، له تاران فیلمسازیك به‌ناوی “موژگان ئیلانلوو“، له شاری كامیاران “ئه‌شكان په‌شابادی“، له‌شاری ورمێ “ئارمان چواردیواری“، له شاری مهاباد پێنج كه‌س به‌ناوه‌كانی “مێهدی تاهێری“، “سینا فه‌ره‌جی“، “كامیل حه‌ق په‌ره‌ست“، “پوویا مه‌زلوومی” خوێندكاری زانكۆی خواڕه‌زمی“، “عه‌لی سه‌لیمی” خوێندكاری زانكۆی عیلم و سه‌نعه‌ت، “هه‌ژار عه‌لیزاده” و “شه‌هرام ئه‌زگورته‌ن” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.