کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
جیهانهه‌واڵه‌کان

كۆبوونه‌وه‌ی پارێزه‌رانی فه‌ڕانسه‌ بۆ پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران

كۆبوونه‌وه‌ی پارێزه‌رانی فه‌ڕانسه‌ بۆ پشتیوانی له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی

ڕۆژی سێشه‌ممه‌ ٢٦ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، كۆمه‌ڵێك له‌ پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری فه‌ڕاسنه له‌به‌رده‌م ده‌زگای قه‌زایی ئه‌و وڵاته كۆبوونه‌وه‌ و پشتیوانی خۆیان له‌ ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران بۆ گه‌یشتن به‌ ئازادی و به‌رابه‌ری ده‌ربڕی.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، پارێزه‌رانی دادگوسته‌ری فه‌ڕانسه‌ له‌و كۆبوونه‌وه‌یه‌ دا وێڕای ئیدانه‌كردنی سه‌ركوتگه‌رییه‌كانی كۆماری ئیسلامی پشتیوانی خۆیان له‌ بنه‌ماڵه‌ی قوربانیانی خۆپێشاندانه‌كانی ئێران ده‌ربڕی و خوازیاری كاردانه‌وه‌ی توندی كۆمه‌ڵگای نێوده‌وڵه‌تی له‌ ئاست جه‌نایه‌ته‌كانی ئه‌و ڕژیمه‌ دڕنده‌یه‌ بوون.