به‌ڕێوه‌به‌ری گشتیی یه‌كێتیی جیهانیی سه‌نایع له‌ڕێگه‌ی به‌یانییه‌كه‌وه وێڕای مه‌حكووم كردنی ده‌ستبه‌سه‌ركرانی كرێكارانی ناڕازیی ئازه‌رئاب، خوازیاری ئازادكردنی خێرای سه‌رجه‌م كرێكاران بوو.
له به‌شێك له‌م به‌یانییه‌دا هاتووه، كرێكارانی ئازه‌رئاب به كۆبوونه‌وه ناڕه‌زایه‌تیی خۆیان به گوڕانكارییه‌كانی ئه‌م دواییانه له شیركه‌ت كه تووشی كێشه‌ی جیدی بووه نیشان داوه. زۆربه‌ی كرێكارانی شاغڵ كاری خۆیان له‌ده‌ست داوه و حه‌قده‌سته‌كانیان په‌رداخت نه‌كراوه. هه‌ر بۆیه یه‌كێتیی جیهانیی سه‌نایع جارێكی دیكه داوا له ده‌وڵه‌تی كۆماری ئیسلامیی ده‌كات كه پێبه‌ند بێ به ستاندارده‌كانی سه‌ره‌كی كاری میللی و نێوده‌وڵه‌تی و به په‌یره‌و كردنی ئه‌م ستانداردانه، كۆتایی به سه‌ركوتی كرێكاران كه له مافی یاسایی خۆیان واته به‌ڕێوه‌بردنی كۆبوونه‌وه‌ی هێمنانه كه‌ڵك وه‌رده‌گرن، بێنێت و سه‌رجه‌م كرێكارانی ده‌ستبه‌سه‌ركراو ئازاد بكات.