کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

برینداربوونی ٢٠ كه‌س له‌ خۆپێشاندانه‌كانی شه‌وی ڕابردووی ئابدانان

برینداربوونی ٢٠ كه‌س له‌ خۆپێشاندانه‌كانی شه‌وی ڕابردووی ئابدانان

به‌پێی ڕاپۆرتی ناوه‌نده‌كانی مافی مرۆڤ، له‌ خۆپێشاندانه‌كانی شه‌وی ڕابروودی شاری ئابدانانی ئیلام، ٢٠ كه‌س بریندار بوون و ٨ كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ر كراون.

به‌پێی ئه‌و ڕاپۆرته‌، ئه‌و ٢٠ كه‌سە به‌ گازی فرمێسكڕێژ و ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆ برینداركراون و ٨ كه‌سیش ده‌ستبه‌سه‌ركراون كه‌ چاره‌نووسیان نادیاره‌، هه‌روه‌ها ناسنامه‌ی یه‌كێك له‌ برینداره‌كانی شاری مهاباد كه‌ شه‌وی یه‌كشه‌ممه‌ به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم بریندار كرابوو بریتیه‌ له‌: “دانا مام قادری“.