شه‌وی دووشه‌ممه ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، خه‌ڵكی ناڕازی له شاره‌كانی یه‌زد، ئیلام، ئابدانان، مه‌شهه‌د، تاران، پیرانشار ،مهاباد، ورمێ، سه‌رده‌شت و به‌نده‌ر عه‌باس دژ به ده‌سه‌ڵاتی ئیسلامی ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، لاوانی شۆڕشگێڕ له شاری ورمێ له‌سه‌ر ماتۆڕسیكلێت ده‌ستڕێژی گولله‌یان له هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم كردووه و ٧ كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم به سه‌ختی برینداربوون، له‌شاره‌كانی مهاباد، سه‌رده‌شت و پیرانشار خه‌ڵكی ناڕازی به ئاگردانی لاستیك و ڕێبه‌ندان شه‌قامه‌كانیان داخست، له‌شاری ئابدانان و ئیلام لاوانی شۆڕشگێڕ تا دره‌نگانی شه‌و له‌گه‌ڵ هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم به‌شه‌ڕ هاتن و چه‌ند كه‌س له هێزه‌كانی ڕژیم كه یه‌كێكیان ئه‌فسه‌رێكی پله‌داره به‌سه‌ختی بریندار و ڕه‌وانه‌ی نه‌خۆشخانه كرا، هه‌روه‌ها لاوانی ئیلام به ئاگردانی بنكه‌كانی به‌سیج وڵامی خوێنڕێژییهكانی ڕژیمیان دایه‌وه، له‌شاره‌كانی مه‌شهه‌د و فوولادشاری ئیسفه‌هان لاوانی شۆڕشگێڕ دوو بنكه‌ی به‌سیجیان ئاگردا و خه‌ڵكی ناڕازی له به‌نده‌رعه‌باس تا دره‌نگانی شه‌و به‌رده‌وام بوون له خۆپێشاندان و دروشمی “هاونیشتمانی هه‌سته‌وه، دوای مافه‌كانت كه‌وه” و له شاری یه‌زد وه‌كوو شه‌وانی پێشوو لاوانی بوێری ئه‌و شاره به دروشمی “مه‌رگ بۆ دیكتاتۆر” و “له یه‌زد تا كوردستان، خوێنین ته‌واوی ئێران” ڕژانه سه‌ر شه‌قام و له‌گه‌ڵ هێزه‌كانی ڕژیم تێكهه‌ڵچوون، له شاری تاران كۆمه‌ڵێك له هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم له تێكهه‌ڵچوون له‌گه‌ڵ لاوانی خه‌باتكار كوژران و برینداربوون، له هه‌واڵێكی دیكه‌دا هێزه سه‌ركوتگه‌ره‌كانی ڕژیم نیوه‌شه‌و هێرشیان كردووه‌ته سه‌ر خابگای كچانه‌ی زانكۆی ڕه‌شت و هه‌وڵی ده‌ستبه‌سه‌ركردنیان داوه.