برایانی جه‌لیلی كه داهێنه‌ری وه‌رزشی پاركوورن له ئێران له كاتی ده‌ستپێكی خۆپێشاندانه‌كانی شاری بۆكان له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “سیروان، سامان و بێهنام جه‌لیلی” له ڕێكه‌وتی ٢٩ی مانگی خه‌رمانانی ئه‌مساڵ و له‌گه‌ڵ هێرشی هێزه ئه‌منییه‌كانی ڕژیم بۆ سه‌ر باشگا وهرزشیهكهیان ده‌ستبه‌سه‌ر كرابوون و له‌و كاته‌وه سه‌ره‌ڕای به‌دواداچوونی بنه‌ماڵه‌كه‌یان، هیچ زاینارییهك له‌سه‌ر چاره‌نووسیان له‌به‌رده‌ستدا نییه و ته‌نانه‌ت هه‌ڕه‌شه‌شیان لێكردوون.