له‌ماوه‌ی ڕۆژانی ڕابردوودا ١٧ هاووڵاتی له شاره جۆراوجۆره‌كانی ئێران له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.
به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، له شاری مهاباد “نیگار عه‌بدۆڵڵا زاده” و “مێهدی قوبادی“، له شاری سه‌لاسی باوه‌جانی “یه‌حیا ڕه‌مه‌زانی“، “فواد خودامورادی” و “زه‌كه‌ریا شیری“، له شاری تاران “عه‌لیڕه‌زا یه‌عقووبی” خوێندكاری زانكۆی به‌هه‌شتی و “دكتۆر محه‌ممه‌د خانی” مامۆستای زانكۆی عه‌لامه ته‌باته‌بایی، له شاری ته‌ورێز پارێزه‌ری زیندانیانی سیاسی “سینا یووسفی“، له شاری سه‌قز “كیان هاشمی” ته‌مه‌ن ١٧ ساڵ، له شاری كه‌ره‌ج “عه‌لی ئه‌كبه‌ر میرحه‌بیبی“، له زانكۆی مازه‌نده‌ران “نیما فورقانی“، “ڕه‌زا حیكمه‌ت” و “عه‌لی قه‌نبه‌ری“، له شاری كامیاران “ئه‌میر نه‌دیمی” ، له‌شاری دیوانده‌ره “دیاكۆ كه‌بوودوه‌ند“، له شاری سنه “ته‌یموور به‌هرامی” و له‌شاری دێولان “ئه‌میر موحێبی زاده” له‌لایه‌ن هێزه ئه‌منییه‌كانه‌وه ده‌ستبه‌سه‌ر و چاره‌نووسیان نادیاره.
