کۆمەڵە_رێكخراوی كوردستانی حیزبی كۆمونیستی ئیران
ئێرانهه‌واڵه‌کان

ئاشكرابوونی ناسنامه‌ی دوو كه‌س له‌ گیان به‌ختكردووانی ڕاپه‌ڕینی گه‌لانی ئێران

ئاشكرابوونی ناسنامه‌ی دوو كه‌س له‌ گیان به‌ختكردووانی ڕاپه‌ڕینی

ڕۆژی دووشه‌ممه‌ ٢٥ی مانگی ڕه‌زبه‌ر، ناسنامه‌ی دوو كه‌س له‌ گیان به‌ختكردووانی ڕێگای ئازادی به‌ناوه‌كانی “حسێن جه‌زی” ته‌مه‌ن ٢١ ساڵ له‌ شاری تاران و “مێهرگان زه‌حمه‌تكه‌ش” له‌ شاری ڕه‌شت ئاشكرا بوو.

به‌پێی ڕاپۆرته‌كان، “حسێن جه‌زی” له‌ ده‌ستبه‌سه‌ركراوانی ناڕه‌زایه‌تییه‌كانی شاری تاران و به‌ندكراو له‌زیندانی ئێڤین بوو كه‌ له‌ ڕووداوه‌كه‌ی شه‌وی شه‌ممه‌ی ئه‌و زیندانه به‌هۆی سووتانی جه‌سته‌ی گیانی له‌ده‌ست داوه‌، هه‌روه‌ها “مێهرگان زه‌حمه‌تكه‌ش” له‌كاتی خۆپێشاندانه‌كانی شاری ڕه‌شت به‌ ته‌قه‌ی ڕاسته‌وخۆی هێزه‌كانی ڕژیم پێكراوه‌ و گیانی به‌ختكردووه‌.