خۆپیشاندانه توێژه جۆراوجۆره‌كانی خه‌ڵكی عێراق ڕۆژی شه‌ممه ٤ی خه‌زه‌ڵوه‌ر بۆ سێهه‌مین ڕۆژی به‌رده‌وام له شاره‌كانی ئه‌م وڵاته هه‌روا درێژه‌ی بوو.
له ده‌ستپێكی قۆناغی نوێی خۆپیشاندانه‌كان له به‌غدا له ڕێكه‌وتی ٢ی خه‌زه‌ڵوه‌ره‌وه هه‌تا ئێستا، زیاتر له ٤٢ كه‌س گیانیان له‌ده‌ستداوه و ٢ هه‌زار كه‌سیش برینداربوون. شایانی باسه، خۆپیشانده‌ران له مه‌یدانی “ته‌حریر” خێوه‌تیان هه‌ڵداوه و خوازیاری جێبه‌جێ كردنی خواسته‌كانیان بوون و هێزه ئه‌منییه‌كانیش به‌ره‌و ناڕازییان ده‌ستیان كردووه به ته‌قه‌كردنی ڕاسته‌وخۆ. هه‌روه‌ها له شاری كه‌ربه‌لا خۆپیشانده‌ران بنكه‌ی هه‌ندێ له پارته سیاسییه‌كانیان ئاگر تێبه‌رداوه و خوازیاری ڕووخانی ده‌سه‌ڵات بوون. جێگه‌ی ئاماژه‌یه، ناڕازییان وێنه‌ی “خامنه‌ی”یان ئاگرتێبه‌رداوه و له‌دژی “قاسم سوله‌یمانی” درووشمیان وتووه‌ته‌وه. هاوكات ڕاپۆرته‌كان له شاری به‌سره باس له‌وه ده‌كه‌ن كه خۆپیشانده‌ران ده‌ستیان به‌سه‌ر ماشینی هێزه سهركوتگهرهكاندا گرتووه. ئه‌مه له كاتێكدایه كه ژنان له خۆپیشاندانه‌كان له‌دژی ڕژیمی كۆماری ئیسلامیی حوزووری به‌رچاویان بووه. شایانی باسه، له ئه‌نجامی ئه‌م خۆپیشاندانانه، هێزه ئه‌منییه‌كانی عێراق له چه‌ندین ئۆستانی ئه‌م وڵاته به‌مه‌به‌ستی به‌كرده‌وه ده‌رهێنانی یاسای قه‌ده‌غه‌ی هاتووچۆ كه پێشتر ڕاگه‌یه‌ندرابوو، سه‌رقاڵی گه‌شت لێدانن له شه‌قامه‌كان. پێویسته ئاماژه بكرێت كه خۆپیشاندانه‌كان له ناڕه‌زایه‌تیی به گه‌نده‌ڵی ئیداری، بێكاری و چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی هه‌زینه‌كانی ژیان له چه‌ند حه‌فته له‌مه‌وبه‌ره‌وه له عێراق ده‌ستی پێكردووه.